بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕاپۆرتی چوار مانگەی یەکەمی ساڵی 2024ی خۆی لە ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانی دژە داعش لە عێڕاق و سووریا، لە چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکان و کاریگەریی لەسەر پێوەندی کورد و ئەمریکا هەواڵی داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و کوژرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ، توانایی هێزە کوردییەکانی هەمبەر داعش لاواز کردووەتەوە.
ناوبراو هەروەها هۆشداریی داوە کە درێژەی هێرشەکانی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر پێوەندی ئەوان لەگەڵ ئەمریکا دادەنێت چونکوو کوردەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە ئەمریکا کە بۆچی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا هیچ کردەوەیەک نانوێنن.
Your Comment